سەعدی ئەحمەد پیرە: وردەکاریی کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی ئاشکرادەکات

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی رایگەیاند، سەرۆک بافڵ بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی ووتووە، نابێت ھاوڵاتییان و مووچەخۆرانی ھەرێم سزابدرێن، چونکە فەرمانبەر لەسەری مانگ مافی خۆیەتی مووچەکەی وەربگرێت.

سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی وتی، نابێت ھاوڵاتییان و مووچەخۆرانی ھەرێم سزابدرێن، چونکە فەرمانبەر لەسەری مانگ مافی خۆیەتی مووچەکەی وەربگرێت، نابێت ببەسترێتەوە بە ناکۆکیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی بەغداد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر لە کۆبوونەوەکەدا سودانی بەڵێنی بە سەرۆک بافڵ دا  کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە هەموو حاڵەتێکدا دەنێرێت، هەفتەی داهاتووش دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات”.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی ئەو شاندەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو کە بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی  هەفتەی رابردوو سەردانی شاری بەغدادیان کرد و چەندین کۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجامدا لە ناویشیاندا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بابەتی پێشتر

لە سنووری شارباژێر ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج

بابەتی دواتر

ئیمارات هەناردەی برنجی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share