مافی مرۆڤی عێراق: ئەو ئەمریکییانەی چەند عێراقییەکیان کوشتبوو لێخۆشبوون نایانگرێتەوە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەمە 24ی کانونی یەکەم، ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپی ڕەتکردەوە کە بۆ لێخۆشبوونی چوار تاوانباری کوشتنی 14 عێراقی دەریکردبوو.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، بە توندی بڕیاری لێخۆشبوونی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەو چوار کەسەی کۆمپانیای بلاک وۆتەر ڕەتدەکەینەوە، کە تاوانبارن بە کوشتنی 14 هاوڵاتیی سڤیلی عێراقی لە ساڵی 2007.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ڕاشیگەیاند، “دۆسیەی کوشتنی 14 عێراقی لە مەیدانی نسور لە بەغداد لەلایەن چوار ئەمریکی لە کۆمپانیای بلاک وۆتەر ڕەتدەکەینەوە و داوا دەکەین ڕەوانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی بکرێن تاوەکو بە سزای خۆیان بگەیەنرێن”.

ئەمە لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، دوێنێ چوارشەمە لە چوارچێوەی ئەو شەپۆلی لێخۆشبوونانەی دەریکردووە بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ چوار تاوانباری کۆمپانیای بلاک وۆتەر دەرکرد کە تاوانەکەیان کوشتنی 14 هاوڵاتیی سڤیلی عێراقییە لە مەیدانی نسور و تاوانەکەش بە کوشتارگەی نسور ناسرا لە ساڵی 2007، ئەمە لە چوارچێوەی ئەو مافەی هەر سەرۆکێک دوای ماوەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هەیەتی بۆ دەرکردنی ژمارەیەک بڕیاری لێخۆشبوون.

بابەتی پێشتر

وەزیری ناوخۆ: چەندین پلانی سەر نێردە دیپلۆماتییەكانمان پوچەڵكردوەتەوە

بابەتی دواتر

ئۆلیڤەر کان: فەرشی سوورمان بۆ ئالابا ڕاخست، بەڵام بەسەریدا نەڕۆشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share