کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى تۆزێکى سووک هەیە، لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان تۆزەکە زیاتردەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (1-2)پلەى سیلیزى نزمدەبێتەوە.
باس لەوەشدەکات، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی