شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، ئاشکرایکرد کە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتوون لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی شایستەکانی هەرێمی کوردستان.
لە راگەیەندراوێکدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی حکومەتی عێراق، هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن لەبارەی جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه، به مه‌به‌ستی ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، كۆنووسێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو شانده‌كه واژووكرا و بڕیار وایه ده‌ستبه‌جێ تەمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.