فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک و کوڕەکەی دەرچوو

بەتۆمەتی كوشتنی كارمەندەكەی ئاسایشی چەمچەماڵ و بە بڕیاری دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک و کوڕەکەی دەرچوو.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی چەمچەماڵ تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، لەسەر تاوانی کوشتنی كارمەندەكەی ئاسایشی چەمچەماڵ و بە بڕیاری دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک و کوڕەکەی بەناوی بتوێن دەرچووە.

سەرچاوەكە وتی، “دەبێت عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک و کوڕەکەی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش بکەن”.

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە قەزای چەمچەماڵ تەقە لە کارمەندێکی ئاسایش بەناوی محەمەد عوسمان کرا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، کوڕێكی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک بەناوی بتوێن تۆمەتبارە بە تەقەكردن لە كارمەندەكەی ئاسایش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share