گردبوونەوەی ژمارەیەك لە چالاكوانان كە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە دهۆك ئەنجامبدرێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگری لێكرا.
ئەیھان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند، پێنج کەس بە نوێنەرایەتی پێنج رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌نیازبوون كاتژمێر 4ی پاش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ، بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له به‌رده‌م دادگای دهۆك گردببنه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن چەندین ھێزی ئه‌منییه‌وه کە پێکھاتبوون لە (پۆلیس، سوات، ئاسایش و ھێزێکی ئەمنی بەجلی مەدەنی) و ژمارەیان زیاتر بوو لە 200 کەس رێگرییان لێكرا، هه‌روه‌ها رێگری له تیمی رۆژنامه‌نووسانی حەوت کەناڵ كرا رووماڵی گردبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
وتیشی، “رێكخراوه‌كان کە پێکھاتبوون لە (رێکخراوی خامتیر، تێکۆشان، ھەڤپژراندن، ھەست و رێکخراوی سەوزی ئەوروپی) به‌نیازبوون له به‌یاننامه‌كه‌یاندا سزای نادادپه‌روه‌رانه‌ی شێروان شێروانی ڕه‌تبكه‌نه‌وه، به‌ڵام هێزێكی ئه‌منی زۆر کە زۆربەیان لەنێو گۆرەپانی دادگای دھۆک جێگیرکرابوون و بڵاوه‌ی پێكرابوو، رێگرییان كرد”.
دواتر چالاكوانان سیروان زێناری، فاروق عومەر و باوان باوانی ویستیان لە سەر شەقامی ئێتیتێ ناسراو بە شەقامی زیندانیانی بادینان لێدوان بۆ دەزگا میدیاییەکان بدەن، بەڵام دووبارە رێگرییان لێكرا، وەك ئەوەی ئەیهان سەعید ئاماژەی پێدا.
ئەوەشی خستەڕوو، پاساوی هێزه‌كه ئه‌وه‌بوو، كه ئه‌و رێكخراوانه مۆڵه‌تی گردبوونه‌وه‌یان نه‌بووه، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای ژماره 10ی ساڵی 2011ی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان، گردبوونه‌وه و به‌یاننامه خوێندنه‌وه پێویستی به مۆڵه‌ت نیه.
پێنجشەممەی رابردوو 20ی تەمموز سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر دووبارە سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر شێروان شیروانی سەپاند و ئەوەش نیگەرانیی ناوخۆیی و دەرەكی لێكەوتەوە.
نوێنەری زیندانیانی بادینان باسی لەوەشكرد، بۆ شاردنەوەی ناڕەزایەتی بادینان و رێگری لە چالاکییەکی یاسایی، ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک ئامادەن 200 کەسی ئەمنی بنێرنە گیانی پێنج کەس و چالاکی مەدەنی و وتی، “ئەم بە سەربازگەکردنە وێنەیەکی ناشیرین دەداتە ئەم شار و ئەم ھەرێمە”.