بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕوای تەواومان بە لێكتێگەیشتن و كاری پێكەوەیی هەیە، سیاسەتی زۆرینە و كەمینە رەتدەكەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە ئەبوكەرار ئەلفرێجی، ئەمینداری گشتیی حزبی فەزیلە.

لەدیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و سەعدی ئەحمەد پیرە و خالید شوانی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سیاسەت و ستراتیژی نەگۆڕی یەكێتی كرد سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەكان و رایگەیاند، “بڕوای تەواومان بە لێكتێگەیشتن و كاری پێكەوەیی هەیە، سیاسەتی زۆرینە و كەمینە رەتدەكەینەوە و دەمانەوێت هەمووان لەژێر سایەی دەستووردا مافەكانیان پارێزراوبێت”.

بابەتی پێشتر

گەشتكردنی هاوڵاتییان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئێران قەدەغەكرا

بابەتی دواتر

تۆمەتباری رووداوێکی کوشتن دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share