بەرپرسێكی پێشوو لە دیوانی پارێزگای كەركوك بە 10 ساڵ زیندانی سزادەدرێت

دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی ئاشكرایكرد، سزای زیندانیكردن بەشێوەی نائامادەبوون بۆ ماوەی 10 ساڵ بۆ بەرپرسی پێشوو لە دیوانی پارێزگای كەركوك دەرچوو.

فەرمانگەی یاسایی دەستەكە رایگەیاند، بڕیارەكە لەلایەن دادگای تاوانی كەركوك- دەستەی دووەم دەرچووە دەرهەق بە بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوونی پێشووی دیوانی پارێزگای كەركوك، بەهۆی زیانگەیاندنی بە سامانی گشتی بە بڕی سێ ملیار و 91 ملیۆن و 500 هەزار دینار.

تۆمەتبار لە ساڵی 2015دا فەرمانێكی كارگێڕیی تایبەتی دەرچوواندووە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی خەندەقی ئەمنی بۆ شاری كەركوك- بورجەكان و گەیاندنی كارەبا پێی و دانانی لە چێوەی پرۆژەكانی پارێزگاكە، بەبێ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی جێبەجێكردنی گرێبەستە حكومییەكان، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی فەرمانگەكەی سەر بە دەستەی دەستپاكیدا هاتووە.

ئەوەشیخستەڕوو، گرێبەستەكە بەشێوەی بانگێشتی راستەوخۆ كراوە بەبێ وەرگرتنی رەزامەندیی وەزارەتی پلاندانان و تیایدا نرخی بەرز دانراوە و بەهۆیەوە زیان بە سامانی وڵات گەیشتووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی كۆبووەوە

بابەتی دواتر

راگەیەنراوێك لە كۆلێژی سەربازی 3ی قەڵاچوالانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: کەشوهەوا جێگیر دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا جێگیر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی وبومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە بە…
Total
0
Share