بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی كۆبووەوە

سەرۆكی یەكێتی لە دیداری محەمەد حەلبوسی رایدەگەیەنێت، پێویستە هەموومان هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان بدەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات و ئەرکەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەم قۆناغەدا گفتوگۆی لەبارەوە کرا و جەخت لە لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان کرایەوە بەتایبەت بۆ تێپەڕاندنی ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتمانیان هەیە و خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان دەکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵ و پەرۆشیی یەکێتی بۆ کۆدەنگیی لایەنەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە، فاکتەری سەرەکی سەقامگیریی وڵاتە.

وتیشی، “پێویستە هەموومان هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان بدەین و بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی رێککەوتنە سیاسییەکان هەنگاوبنێین”.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی بەڕێوەچوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروانی یەكەمی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ زیانلێكەوتووانی هەولێر دابەشدەكرێت

ئەمڕۆ یەكەم كاروانی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر دابەشدەكرێت، بەرپرسێكی یەكێتی لە هەولێر دەڵێت، هاوكارییەكانیان…
Total
0
Share