قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازیكرد لە دەیڤید بێرگەر هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ئەمنیی عێراق و كوردستان و ناوچەكە تاوتوێكران.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەمە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم ئامادەیبوو، جەختكرایەوە لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە هەموو لایەنەكان هەستیاریی دۆخەكە لەبەرچاو بگرن، چونكە هەرجۆرە گرژی و هەڵوێستێكی نادروست دەتوانێت سەقامگیریی عێراق و كوردستان و ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەدا، “هێشتا مەترسییەكان لەسەر عێراق و كوردستان بەردەوامە”.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كرا و قوباد تاڵەبانی جەختیكردەوە كە پێویستە بە زووترین كات بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان بدرێت و لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا هەڵبژاردن بە شێوەیەكی پاك و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له ‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و بەر تیشكی خۆر عه‌مبار بكات سزادەدرێت

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له ‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و بەر تیشكی…
Total
0
Share