وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند، “نەوت لە دەستی ئێمەدا نییە و حکومەتی عێراق بەرپرسە لە دابینکردنی مووچە”.
پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، “ئێستا داهاتی نەوت بە رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراقی لەدەست هەرێمی کوردستان نەماوە، حکوومەتی عێراق بە بەرپرس دەزانین، لە دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجە”.
باسی لەوەشکردووە کە حکومەتی هەرێم ئەرک و پابەندییەکانی لەوبارەیەوە بەپێی یاسا جێبەجێکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ئاوات شێخ جەناب چەند جارێک لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە پرسیاری لێکرا و لە وەڵامدا وتی، “پرسیاری مووچە لە حکومەتی عێراق بکەن”.
مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا دابەشکنەکراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنی دیارنییە، لەکاتێکدا بەشێک لە وەزارەتەکان ئەمڕۆ دوو مانگی تەواوە مووچەیان وەرنەگرتووە.