عەلی حەمەساڵح: پرۆژەکانی سلێمانی بە پارەی حکومەت نەکراون

عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا سێ بۆ چوار پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێکراوە هیچی بە پارەی حکومەت نەبووە و پارەی وەبەرهێنان بووە.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، “حکومەت دەڵێت بە بەهای 319 ملیار دینار پرۆژە لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکراون، بەڵام ئەگەر بە 19 ملیاریش خەرج کرابێت لەسێدارەم بدەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “چوار پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێکراون، کە بریتین لە سێ ئەندەرپاس و نۆژەنکردنەوەی باخی گشتی، بەڵام ئەمانە هیچی بە پارەی حکومەت نەبوون بەڵکو وەبەرهێنان بوون”.

باسیلەوەشکرد، “حکومەت دەڵێت 600 ملیار دینار لە گەرمیان کراوە بە پرۆژە، بەڵام ئەگەر %20 ی کرابوو ئامادەم هەرگیز قسەنەکەمەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکومەت پەیڕەوی دەکات

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکومەت پەیڕەوی دەکات و دەشڵێت، هەموو جومگەکان قۆرغکراون…
Total
0
Share