هیلال دوو ملیاری پێشکەشی مباپێ کرد و پاریس ڕازییە

پێنج یانەی گەورەی ئەوروپا و کەنداو دانوستاندنیان بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێی فەرەنسی دەستپێکردووە، هیلالی سعوودی لە ڕووی داراییەوە هیچ مەودایەکی بۆ ڕکابەرەکانی نەهیشتووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “سکای سپۆرت”، پێنج یانەی گەورە سەبارەت بە کیلیان مباپێ پەیوەندییان بە پاریس سان جێرمانەوە کردووە، ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ و هیلالی سعوودی لەنێو ئەو یانانەدا بوون.

گرێبەستی پێشکەشکراوی یانەی هیلال بووەتە جێی باسوخواسی میدیاکان، ئامادەبوون بڕی 260 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە پاریس سان جێرمان بکەن، کە 100 ملیۆن لە نرخی ڕاستەقینەی یاریزانەکە زیاترە، یانە فەرەنسییەکەش بەو گرێبەستە قایل بووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، بەرپرسانی هیلال مووچەی هەفتانەیان بەبڕی 11.6 ملیۆن پاوەند بۆ یاریزانەکە تەرخانکردووە، کە دەکاتە نیو ملیار و 56 هەزار پاوەند لە ساڵێکدا، واتا لە ماوەی چوار ساڵدا بڕی دوو ملیار و 227 ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخاندەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share