یونایتد سوپرایزێکی دیکەی هەیە و هاندەران پێی دڵخۆش نین

بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد دەستیان بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی ماتیۆس دۆس سانتۆسی بەڕازیلی کردووە، بەڵام ئەیاکس ئەمستەردام داوای بڕێکی خەیاڵی دەکات.

ماڵپەڕی “تریبونا”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی مانچستەر یونایتد سەرقاڵن بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی “ئانتۆنی”ی هێرشبەری یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، کە لە توانایدایە لە هەردوو پێگەی هێرشبەری باڵی ڕاست و چەپ یاری بکات.

ئیدارەی یانە هۆڵەندییەکە داوای بڕی 100 ملیۆن یورۆی کردووە، لە کاتێکدا نرخی یاریزانەکە لە “ترانسفێرمارکت” بە 35 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

ئانتۆنی لە تەمەنی وەرزشییدا 119 یاری بۆ ساوپاولۆ و ئەیاکس کردووە، تەنها 28 گۆڵ و 28 ئەسیستی تۆمار کردووە، وەرزی ڕابردوو لە کۆی 33 یارییدا 12 گۆڵ و 10 ئەسیستی هەبووە.

هاندەرانی “ڕێد دێڤلز” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆشدارییان بە یانەکەیان داوە، کە یاریزانی ناوبراو شایستەی 100 ملیۆن نییە، بەڵکو دووبارەکردنەوەی چیرۆکی جادۆن سانچۆ و گرێبەستە شکستخواردووەکانی سەردەمی ڕابردووە.

بابەتی پێشتر

"ڕێد بوڵ" شاسی نوێ بۆ ئوتۆمبێلەکەی دروست دەکات

بابەتی دواتر

دوای 18 ساڵ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی خورماتوو تەواودەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا کلۆپ دووردەخرێتەوە؟

لیڤەروپڵ بەنیازی دوورخستنەوەى کلۆپ نییە و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەى پێکهاتەکەى بۆ بەهێز بکرێتەوە. ئیدارەى یانەى لیڤەرپوڵ…
Total
0
Share