بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ هادی عامری کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبووەوە و جەختکرایەوە لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە،  ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران و گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی و بونیادنەرانە کرد و رایگەیاند، “پابەندبوون بە دەستوور فاکتەری سەرەکی پاراستنی مافەکانی هەموو نەتەوە و پێكهاتەکانی وڵاتە، سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر کێشەکانیشدا پەیوەستە بە کاری پێکەوەیی و هەوڵی دڵسۆزانەی لایەنە سیاسییەکانەوە”.

هەروەها هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری نێوان هێزە سیاسییەکان و گەیشتن بەدیدێکی هاوبەش بۆ کۆی هاوکێشەکان تەوەرکێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند کردەوە بەشێوەیەک کە دەستوور خاڵی یەکلاکەرەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان و چەسپاندنی دادپەروەری بێت.

بابەتی پێشتر

شەش رۆژە ئاگری دارستانەکانی یۆنان بەردەوامە

بابەتی دواتر

دەرفەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ پێنج هەزار خوێندکار دەڕەخسێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی گەلی کوردستان: کەناڵەکەتان دەستپێکی قۆناغێکی نوێ و گرنگی میدیای کوردی بوو

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان…
Total
0
Share