سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “سبەی دووشەممە، لە سنووری مەڵبەندی 10 لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی دووشەممە، لە سنووری مەڵبەندی 10 لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت”.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت و ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پشتیوانیی خۆمان بۆ رۆژنامەنووسانی وردبین و راستبێژ دووپاتدەكەینەوە

لە ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی رۆژنامەنووسانی وردبین و راستبێژ دەکەن. مەکتەبی سیاسیی…
زیاتر ببینە

لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستیپێكرد و ڕێگای دەروازە سنوورییەكان داخرا

بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی، هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و ڕێگای دەروازە سنوورییەكانی ناوچەكەیان داخست.…
Total
0
Share