فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەر لە 1ی 3ی 2024 لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.
راشیگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی هەڵبژاردن دیاریدەكات و بۆ بڕیاردان لەسەر وادەی هەڵبژاردنیش هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەیەوێت ئەو وادەیە بە هەماهەنگی سەرجەم لایەنەكان بێت.