ئیدارەی خۆسەر: لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سوریا ئامادەین بۆ دیالۆگ

ئیدارەی خۆسەری دیموکرتاتیک رایگەیاند، لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سوریای ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن و هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد.

ئیدارەی خۆسەر،  لە پارێزگای رەقا کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدان و راگەیەندراوێکی بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی خوێندەوە و باسی لەوەکرد، ئەوان پابەندی ئەو پرەنسیپ و بنەمایانەین کە لە ماوەی رابردوودا لەچوارچێوەیاندا کاریان کردووە.

وتیشیان، “ئێمە وەک بەشێک لە پێکهاتە و لە جوگرافیای سوریا لەپێناو پاراستنی گەلی سوریا و یەکپارچەیی خاکی سوریا، کاردەکەین. ئێمە زمانی دیالۆگی ئاشتییانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە بێ پەراوێزخستنی هیچ لایەنێکی سوری، بە بنەما دەگرین”.

باسیان لەوەشکرد، جەختدەکەینەوە کە ئێمە لە بوونیادنانی سوریایەکی دیموکراتیک و فرەڕەنگدا کە مافەکانی هەموو گەلانی سوریا بە بێ جیاوازی مسۆگەر بکات، رۆڵێکی پێشەنگانە دەگێڕین.

داوایان لە هەموو هێزە سیاسییەکانی سوریا کرد راوەستە لەسەر ماوەکانی رابردوو بکەن و وانەی لێوەفێربن، هاوکات هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی وڵاتەکە لە ئاڵۆزی بخەنەگەڕ.

هاوکات، پیرۆزباییان لە گەلی سوریا کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، دوای 14 ساڵ لە تێکۆشان و پێکدادان، رژێمی ستەمکاری سوریا بە هەموو دامەزراوە و سوپاکەیەوە، رووخا. ئەو رژێمە ناسنامەی نەتەوەیی و کەلتووری پێکهاتەکانی سوریای پشتگوێ خست، سیاسەتی پێشێلکاری لە دژی هێزە دیموکراسی خوازەکان بەڕێوەبرد و نکۆڵی لە مافەکانی گەلانی سوریا کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی مامەڵەکانیان تەواوکردووە بۆ وەرگرتنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانمان بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
Total
0
Share