بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و زیاتر خزمەتكردنی خەڵك لە بوارە جیاوازەكاندا.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد بۆ كاری پێكەوەیی و هەنگاوی كردەیی لەپێناو بەرەوپێشچوونی وڵات و رایگەیاند، سیاسەتی ئێمە روونە و ئامانجمان خزمەتكردنە، بۆ ئەمەش لە سەرەتاوە هەوڵمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان داوە و ویستوومانە دەستوور بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان بێت.
وتیشی، “هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی فاكتەری سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەكە كە شایستەی خەڵكە خۆڕاگرەكەمان بێت”.