حكومەت لەبارەی باجەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی باجەكان و خانووبەرەی میری ڕایگەیاند، بریاری درێژكردنەوەی لێخۆشبوون لەسەر باج بووەتە هۆی ئەوەی بڕێك نەختینە لە بانكەكان لە ڕێگەی وەرگرتنی باجەوە زیاد بكەن.

عەلی عەبدولڕەحمان جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی باجەكان و خانووبەرەی میری بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند ” لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی خراپیی دۆخی هەرێمی كوردستان، خەڵكێكی زۆر نەیاندەتوانی ئەو باجەی لەسەریانە بیدەنەوە، بۆیە ساڵانەش ئەگەر باج نەدرێت بڕی سزاو سوود زیاددەكات، و لەسەر داواكاریی ئێمە و وەزارەتی دارایی، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بە بڕیاری ژمارە (156) لە 15ی حوزەیرانی 2022، بڕیاری لێخۆشبوونی لەسەر بڕی سزا و سوودی سەر باجدەران دا.”

ڕاشیگەیاند، ئەو بابەتە دوو لایەنەیە كە لایەنی یەكەمی ئەوەیە كەس ناتوانێت خۆی لە باج بدزێتەوە و بڵێت باج نادەم، چونكە ئەگەر باجدەرەكە بشمرێت ئەوا دەبێت میراتگرەكانی بڕی باجەكە بدەنەوە، بۆیە لە ڕێگەی هۆشیاركردنەوەوە خەڵكیان ئاگاداركردەوە كە بێن بۆ ئەوەی باجەكەیان بدەن و ئەم لێخۆشبوونە بیانگرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “لایەنێكی دیكەی ئەوەیە توانراوە بڕێك پارەی نەختینە لە بانكەكان لە ڕێگەی وەرگرتنی باجەوە زیاد بكەین، ئەوەش كارێكی گرنگ بووە كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری بەو كارە هەڵساوە و جێبەجێیكردووە لە پێشتر بانكەكان و گەنجینەكان نەختینەی ئەوتۆی تێدا نەبووە بۆیە بیرمان لەوە كردەوە ئەوانەی قەرزداربوون و لە ساڵانی پێشتر باجیان لەسەر بوو بێن باجەكانیان بدەن و لەو سزا و قازانجەی كەوتبووە سەریان ڕزگاریان بێت و لەو بڕیارە سوودمەند بن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت”.…
Total
0
Share