پۆلیسی سلێمانی دزێکی کێبڵی کارەبایی دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کۆگایەکی کێبڵی کارەبایی دزیوە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، “هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركردبوو كە چەند جارێكە دزی لە كۆگاكەی دەكرێت كە كەلوپەلی كارەبایی تێدایە، دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد”

راشیگەیاندووە، “سەرنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك كێبڵی كارەبا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “لەئێستادا تۆمەتبار (د،م،ت لەدایكبوی 1994)، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانیناوە بەتاوانەكەیدا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر دەنگدەرێکی تایبەت خانەنشین بووبێت دەتوانێت پڕۆسەی دەنگدانەکەی بگوازێتەوە بۆ گشتی

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2008ن دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن…
Total
0
Share