پاریس بۆ چوار یاریزان: دەتوانن بڕۆن

جگە لە کیلیان مباپێ، چوار یاریزانی دیکەی یانەی پاریس سان جێرمان بانگهێشتی گەشتی هاوینە نەکراون و دەرگای گواستنەوە بە ڕوویاندا کراوەتەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی نووسیویەتی، جگە لە کیلیان مباپێ کە کێشەی لەگەڵ ئیدارەی پاریس سان جێرماندا هەیە، چوار یاریزانی دیکە کە پێکهاتوون لە جولیان دراکسلەر، جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، کۆلین داگبا، لیاندرۆ پاریدێس ناویان لە لیستی یاریزانانی پاریس بۆ گەشتی هاوینەی کۆریا و ژاپۆن نەهاتووە.

چوارینەی ناوبراو بەتەنها لە فەرەنسا ڕاهێنان دەکەن، لەلایەن ئیدارەی یانەکەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لە پلانی وەرزی نوێدا نین و دەتوانن یانەیەکی دیکە بۆخۆیان بدۆزنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پاریس دەیەوێت لە ڕێگەی فرۆشتنی ئەو یاریزانانەوە بڕی 100 ملیۆن یورۆ داهات بەدەستبهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی نایابی…
Total
0
Share