زانیاریی لەبارەی ئامادەكردنی دوو لیستی مووچە بڵاودەكرێتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە ئێستادا تەنها لیستی مووچەی مانگی شەش ئامادەكراوە و بە شێوەیەكی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینە ئاگادارنەكراوەتەوە كە لیستی مووچە بۆ مانگی حەوت ئامادەبكات.

هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە، فەرمانگەكان كاتێك مووچە وەردەگرن لیستی مووچەی مانگی دواتر بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینە دەنێرێن و تائێستا گەنجینە ئاگادارنەكراوەتەوە كە دوو لیستی مووچە بەیەكەوە ئامادەبكات و بەشێك لە فەرمانگەكان خۆیان لیستی مووچە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینە دەكەن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان حكومەتی عێراق چاوەڕوانی پارەكەی بەغداد دەكات.

هاوكات كەمێك پێش ئێستا، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغداد بۆ گفتوگۆكردن دەرباری ئەو خاڵانە كە ماون و ئەگەر رێككەوتنەكانیش وەكو خۆیان جێبەجێبكرێن ئەم هەفتەیە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش یەكلادەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە دژی سزادانی شێروان شێروانی سبەی لە سلێمانی خۆپیشاندانە

بابەتی دواتر

لە کەمپی هۆل منداڵە کوڕەکان لە دایکیان جیاکرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەسەر رێگای گشتیی دەربەندیخان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە سووتەمەنییەكی زۆری ڕشتبوو…
Total
0
Share