خاوەنی باخێک دەستگیرکرا کە باخەکەی خۆی سوتاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییەک لە باخەکەیدا ئاگری کردووەتەوە و بەهۆیەوە روبەرێکی زۆر پووش و پاوان و باخەکەی خۆشی سوتاوە.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە گوندی کانی ساردی ناحیەی سیتەک، ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە 50 دۆنم پووش و پاوان و باخی هاوڵاتییەک سوتان.

راشیگەیاندووە، هاوڵاتییەک بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوە کە خۆی خاوەنی باخەکەیە و لەناو باخەکەیدا ئاگری کردووەتەوە و بووەتەهۆی سوتانی پووش و پاوان و باخەکەی خۆی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتوچۆی دەرەوەی شار مەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەبۆنەی دروستبوونی تەمێکی زۆر لەناو شاری سلێمانی، بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە،…
Total
0
Share