لە کەمپی هۆل منداڵە کوڕەکان لە دایکیان جیاکرانەوە

بەرپرسێکی هێزەکانی هەسەدە رایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایانکردووە ژنانی ناو کەمپی هۆل منداڵ و هەرزەکارە کوڕەکان بەکاردەهێنن هەر بۆیە بڕیاری جیاکردنەوەیان دراوە.

فەرهاد شامی بەڕێوەبەری نوسینگەی سوپای سوریای دیموکرات رایگەیاند، “لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایانکردووە کە ژنانی داعش لە کەمپی هۆلدا منداڵان و هەرزەکارە کوڕەکان بۆ کاری سێکسی بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی نەوەی نوێی داعش بخەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر لەبەر ئەو هۆکارەیە لەیەکتر جیاکراونەتەوە و کوڕەکان براونەتە بنکەکانی چاکسازی بۆ دووبارە بونیادنانەوەی کەسایەتییان و سڕینەوەی بیری توندڕەوی لە مێشکیاندا”.

جیاکردنەوەی منداڵان لە دایکیان رەخنەی بەشێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتووەکانی لێکەوتووەتەوە، لای خۆیەوە فیۆنوالا نی ئاولین بڕیاردەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا رایگەیاند، ئەوەی ئەنجامدراوە دوور لە یاساکانی مافی مرۆڤە و زیانی زۆری بەدەواوەیە و پێویستە چارەسەربکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ حکومەتی عێراق: داهاتی نانەوتی هاوشێوەی نەوت یەکلاییبکرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، داهاتی نانەوتی…
زیاتر ببینە

بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەكەوێتە دوای جەژن

داواكاری گشتیی هەرێم، ڕەزامەندی لەبارەی ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەربڕی، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنیان دەكەوێتە دوای جەژن.…
Total
0
Share