بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا جێگیر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی وبومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هاوشێوەی ئەمڕۆ سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ”.
سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، “لە هەولێر 44، سلێمانی 41، دهۆک 43، کەرکوک 46، هەڵەبجە 44، زاخۆ 43، سۆران 43 و گەرمیان 48 پلەی سەدی دەبێت”.