شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ناحیەی دارەتوو سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو لە دەوروبەری کاتژمێر 1:30 خولەک، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک ناحیەی دارەتوو روویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا پێکهاتبوون لە دوو هاوسەر بە ناوەکانی فەرهەنگ مەحمود و ئیمان سەعدون و منداڵەکەیان بە ئەرەن فەرهەنگ”.