بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە نزیك قەزای سیدەكان كەسێك گیانیلەدەستدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و ئاگاداركراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتوچۆ كاكەخان عزیز حسێن كە ئۆتۆمبێلێی جۆری پیكاب تۆیۆتا هایلۆكس لە كوێستانەكانی خنێرە نزیك گوندی لۆلانی سەر بە قەزای سیدەكان وەرگەڕان بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە شوفێران دەكەین پابەندی هێما و رێنمایەكانی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.