بانکی ناوەندی عێراق دوو بڕیاری بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار دەرکرد و داواش لە بانکەکان دەکات پابەندبن پێوەی دەست بە جێبەجێکردنی رێکارەکان بکەن.
لە دوای دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەهۆی سزادانی ژمارەیەک بانکی عێراقی لەلایەن ئەمریکاوە، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا کۆکردنەوەی سەرجەم زەمانەتنامە نەختینیەکان تهنها بە دراوی دینار دەبێت بە تایبەتی بۆ قەرزی ناوخۆ و کهفاله بانکیهکان وگرهنتی نامەی بانکی (خطابات الضمان) ی دەرچوو لە بەرژەوەندی سوودمەندان (حکومی و تایبەت)، تەنانەت ئەگەر بە دراوی دۆلاریش بێت و بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراویش بێت.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا هاتووە، پێدانی بڕە پارەی نووسراوەکانی گەرەنتی نامه (خطابات الضمان) لە کاتی دەستبەسەرداگرتندا تەنها بە دیناری عێراقی دەبێت و بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراو دهبێت.
بانکی ناوەندی عێراق داوا لەسەرجەم بانکە رێگەپێدراوەکان دەکات دەست بە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی بڕیارەکە بکات.