راوێژکاری ئەڵمانیا: هیوادارین عێراق ببێتە هاوبەشمان لە هەناردەکردنی نەوتدا

دوای کۆبوونەوەی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتیان بە زۆر باش ناوبرد، راوێژکاری ئەڵمانیا هیوای خواست عێراق ببێتە هاوبەشی وڵاتەکەیان.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، “کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەیوەندییەکی ستراتیژی لەگەڵ ئەڵمانیا دادەمەزرێنێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەڵمانیا پاڵپشتیی سەربازیی پێشکەش بە عێراق کردووە لە شەڕی دژی داعشدا و پشتگیریی گەشەپێدانی وڵاتەکەشمان بووە.

راشیگەیاند، “لە دوێنێوە کۆبوونەوەی زۆرمان ئەنجامداوە، بەرنامەی کاری حکومەت بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رەخساندنی هەلی کاری لە ئەولەوییەتەکانی داناوە”.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، “ئەڵمانیا پاڵپشتیی تەواوی عێراق دەکات بۆ بونیادنانی ژێرخانێکی بەهێز بەتایبەتی لە کەرتی کارەبادا”.

راوێژکاری ئەڵمانیا راشیگەیاند، کە هیواخوازن عێراق ببێتە هاوبەشێکی باش بۆ وڵاتەکەیان بەتایبەت لە دابینکردنی نەوت و گاز.

سودانی جەختیکردەوە، هەوڵدەدەن پێداویستییەکانی وزە لە بازاڕی جیهانیدا پربکەنەوە.

بابەتی پێشتر

شاخەوان ڕەئوف: دروستكردنی هێزی چەكدار لە دەرەوەی یاسا ماڵوێرانی گەورەیە بۆ میللەتەكەمان

بابەتی دواتر

دوو ئەندامی گروپێکی تیرۆریستی لە سلێمانی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share