بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی گۆڕدرا

 بە فەرمانێکی کارگێڕی کۆتایی بە کارەکانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی/ بە وەکالەت هێنرا و دانانی عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین بەهرام وەک شوێنگرەوەی لەو پۆستەدا راگەیەندرا.

لە فەرمانەکەدا کە واژووی عەمید دیدار عومەر قادر بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێمی کوردستان/بە وەکالەتی لەسەرە، هاتووە، “عەمیدی هاتوچۆ عومەر نامیق حەسەن بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە وەکالەت کۆتایی بە ئەرکەکەی هاتووە”.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس/ پۆلیسی کارەبای گەرمیان، وەک بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بە وەکالەت دەستبەکاردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“تا دوای جەژنی ڕەمەزان خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی بەردەوام دەبێت”

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ تاوتوێدەكات، یەكێتیی مامۆستایان پێشنیازیكردووە دەرگای خوێندنگەکان بە ڕێکاری توندی…
زیاتر ببینە

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: بۆ دروستکردنی باجی چاودێریکردنی هەڵبژاردن سەردانمان بکەن

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا لەو لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ…
Total
0
Share