پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە پێ ڕاگەیاندین، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ گەنج کەوتوونەتە ناو ئاوی گوندی سازان.
ئاماژەی بەوەشدا، دوو لەو گەنجانە ڕزگارکراون و لە ئاوەکە دەرهێندراون و چارەنووسی سێیەمیان هێشتا دیار نییە.
پەیامنێرمان ئەوەشی وت، “تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە سەرقاڵی دۆزینەوەی ئەو کەسەن کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.”