د. كازم فاروق لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا رایگەیاند، “ئەو كەسانەی خۆیان وەك فریادڕەس نیشاندەدەن بە چاكبوونەوەم دەستە رەشەكەیان ئاشكرادەبێت و پێیانخۆشبووە كەیسەكەم بەخۆی نهێنییەكانیەوە بچێتە ژێرخاكەوە، بەڵام بە چاكبوونەوەم رووی راستەقینەیان دەردەكەوێت”.
وتیشی، “هیوادارم ئەو كەسانەی پێچەوانەی قسەكانی من بابەت بڵاودەكەنەوە خۆیان سەلامەتبن و من هیچ دەستكەوتێكم نەبووە كە نەخۆشم بم پێشتر گەشتی چەندین وڵاتم كردووە و پێویستم بە نەخۆشكەوتن نییە”.
راشیگەیاند، “بە داخەوە كاتێك من نەخۆش بووم هاوڕِێیەكەم خەڵكی راسپاردبوو ئازاری دڵی دایكم و خێزانەكەم بدەن و ئەو پزیشكەی قسەی لەسەر نەخۆشییەكەشم كردووە لایەنێك بۆرە وەعدێكی پێداوە كاندیدی بكات”.