ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی ساختەكاریی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی ساختەكاریی لە هەولێر راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوون توانیمان زانیاری بەردەستبخەین لەسەرباندێكی ساختەكاریی لە شاری هەولێر،دوای دەستنیشانكردنی ناسنامە و شوێنی كاركردنیان، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان پێنج تۆمەتبار دەستگیربكەین كە بە سەدان بەڵگەنامەی جۆراو جۆریان ساختەكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو تۆمەتبارانە ناسنامەی كەسی و پشتگیری كۆمپانیا، ڕەگەزنامەی عێراقی و مۆڵەتی كۆمپانیا،بریكارنامەی و لەچەندی بواری تردا كاری ساختەی تێدا كراوە.

جێگەی ئاماژەیە لەكاتی دەستگیركردنی ئەم باندە ساختەكارییەدا توانرا دەستبگیرێت بەسەر دەیان مۆری دروستكراوی ساختە و فۆڕمی بەتاڵ و چەندین بەڵگەنامەی ساختە كەئامادەیان كردبوو و ڕێكاری یاسای بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

بابەتی پێشتر

دایكی سێ منداڵ لە دهۆك كوژرا

بابەتی دواتر

ئەمریكا كارئاسانییەك بۆ عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

وتەبێژی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە یەكێتی و پارتی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبنەوە. سۆران جەمال تاهیر،…
Total
0
Share