فراكسیۆنی یەكێتی بۆ فراكسیۆنی پارتی: خۆسەپێن پارتییەکەی خۆتانە کە بووەتە کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەر

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان وتارێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا پارتی بە “کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەر” ناودەبات كە “ھەر ڕۆژەی سەنگەری دژایەتی لە ھێزێکی ‏کوردستانی دەگرێت”.

وەردی ڕوو لە پەرلەمانتارانی پارتی نووسیویەتی، “خۆسەپێن حزبەکەی خۆتانە کە بە ڕۆژی ڕووناک پارەی داھاتی نەوتی کوردستان لوش ‏دەدەن و بێباکن بەرانبەر برسیکردنی ھاونیشتمانییانی خۆتان”.

لە درێژەی وتارەكەیدا جێگری سەرۆكی فراکسیۆنی یەکێتی نووسیویەتی، “خۆسەپێن ئێوەن کە ڕۆژانە بە پاساوی بێبنەما چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان بە تۆمەتی ‏ھەڵبەستراو، بە پاساوی بێبنەما ڕاپێچی کونجی زیندانەکان دەکەن و ناوبانگی ھەرێمی ‏کوردستانی لە نێوەندە نێودەوڵەتییەکان پێ لەکەدار دەکەن، خۆسەپێن پارتییەکەی خۆتانە کە ‏بووەتە کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەر ھەر ڕۆژەی سەنگەری دژایەتی لە ھێزێکی ‏کوردستانی دەگرێت”.

دەقی وتارەكە:-

کێ خۆسەپێنە؟

چۆن ڕووتان دێت باسی حزبی خۆسەپێن بکەن

لوقمان وەردی- پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی:‏

خۆسەپێن حزبەکەی خۆتانە کە بە ڕۆژی ڕووناک پارەی داھاتی نەوتی کوردستان لوش ‏دەدەن و بێباکن بەرانبەر برسیکردنی ھاونیشتمانییانی خۆتان.‏

خۆسەپێن ئێوەن کە ڕۆژانە بە پاساوی بێبنەما چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان بە تۆمەتی ‏ھەڵبەستراو، بە پاساوی بێبنەما ڕاپێچی کونجی زیندانەکان دەکەن و ناوبانگی ھەرێمی ‏کوردستانی لە نێوەندە نێودەوڵەتییەکان پێ لەکەدار دەکەن، خۆسەپێن پارتییەکەی خۆتانە کە ‏بووەتە کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەر ھەر ڕۆژەی سەنگەری دژایەتی لە ھێزێکی ‏کوردستانی دەگرێت. ‏

ئاخر ئێوە بەو عەقڵییەتە ژەنگاوییە حوکمڕانی دەکەن بۆیە حاڵی ھەرێمی کوردستانتان بەم ‏ڕۆژە گەیاندووە، کەسوکاری شەھید و ئەنفال و کیمیاباران خۆزگە بۆ ڕژێمی دیکتاتۆری ‏داگیرکەر بخوازن؟

لە ئێستادا گوایە ئێوە نیگەرانی دۆخی سلێمانین، ئەی بۆ دێرەلوک و شیلادزێی بریندار، ‏برادۆستی داگیرکراو بۆ بەناھەق شەھیدبوونی ھاوڵاتییانی سڤیل و سووتان و وێرانبوونی ‏دێھات و رەز و باخی ھاوڵاتییانی سەرسنوور چۆن ئارەقەی شەرمەزاری ناڕێژن؟ ‏

بەس پێم بڵێن ئێوە چ ڕوویەکتان ھەیە باسی پەکخستنی پەرلەمان دەکەن، ئێوە تاکە ‏سوارچاکی ناشرینکردن و بێبەھاکردنی دامەزراوە دەستووریەکانی ھەرێمن، بێباکن ‏بەرانبەر خراپیی دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتییان و کەڵەکەبوونی قەیرانەکان، لەجیاتی ‏کاری پێکەوەیی و داکۆکیکردن لە مافی ھاوڵاتییان دەتانەوێت پەرلەمان بکەنە سەکۆی ‏جوێندان و بەکارھێنانی دەستەواژەی ناشرین و مەیدانی بەند و سەما و گۆرانی، ھەر ‏بەجدی ئەوە حکومەتە بەھێز و چاکسازی خوازەکەتان بوو کە بانگەشەتان بۆ دەکرد.‏

بابەتی پێشتر

سعودیە و ئێران گەڕی پێنجەمی گفتوگۆكانیان لە بەغداد ئەنجامدا

بابەتی دواتر

کۆنتی شەش گرێبەستی گەورە واژۆ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share