میکایل لاهۆد بۆ ڕۆناڵدۆ: پێدەچێت نێرگەلە زۆر بکێشێت

یاریزانێکی پێشووی خولی ئەمریکا زۆر بەتوندی وەڵامی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی دەداتەوە.

مایکڵ لاهۆد، یاریزانی پێشووی یانەکانی شیڤاز و فیلادلفیا و سێنسیناتی، بەتوندی وەڵامی دوایین لێدوانەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەداتەوە سەبارەت بە ئاستی خولی سعوودی بەراورد بە ئەمریکا.

لاهۆد بە “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “پێدەچێت کریستیانۆ لە سعوودیە زۆر نێرگەلە بکێشێت.”

ئەم لێدوانە وەڵامێکە بۆ لێدوانەکانی کریستیانۆ کە ڕایگەیاندبوو، خولی ڕەوشەنی سعوودیە زۆر لە خولی ئەمریکا بەهێزترە و لە ساڵانی داهاتوودا پێش خولەکانی هۆڵەندا و تورکیا دەکەوێت.

یاریزانەکەی پێشووی خولی ئەمریکا لێدوانەکانی “دۆن” بە “پڕوپوچ” لەقەڵەمدەدات، جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە خولی سعوودیە بە کڕینی یاریزانای ئەوروپا هەرگیز ناتوانێت پێش خولەکانی هۆڵەندا و تورکیا بکەوێت.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە چەند قەرزدارن؟

بابەتی دواتر

پۆچیتینۆ بۆ سەرۆکی چێڵسی: ئەمڕۆ باشترە لە سبەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share