ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە چەند قەرزدارن؟

دوایین ڕاپۆرتی دارایی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە دەریدەخات، کە جیاوازییەکی زۆر لەنێوانیاندا هەیە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی یانەی ڕیاڵ مەدرید، داهاتی ساڵانەیان بۆ وەرزی 2022/23 گەیشتووەتە 843 ملیۆن یورۆ بەبێ تێچووی گواستنەوەکان، زیادەی داهاتیان 12 ملیۆن بووە و تەواوی قەرزە کەڵەکەبووەکانیش گەیشتووەتە 47 ملیۆن.

لە بەرامبەردا یانەی بەرشلۆنە بڕی ملیارێک و 350 ملیۆن یورۆ قەرزی کەڵەکەبووی لەسەرە، جگە لەو بڕەی بۆ پرۆژەی “ئیسپانی بارسا” قەرزکراوە و بڕەکەی دەگاتە ملیارێک و 500 ملیۆن.

ڕیاڵ مەدرید لەڕووی داراییەوە هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام بەرپرسانی بارسا بە سەرکردایەتی خوان لاپۆرتا دەیانەوێت دوای نوێکردنەوەی “کامپ نو” و تەواوبوونی پرۆژەی “ئیسپای بارسا”، قەرزە کەڵەکەبووەکان لەسەر یانەکە کەم بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکار چییه‌؟ ئالڤێس په‌یوه‌ندی به‌ ڕاهێنانه‌کانی ساوپاولۆوه‌ ناکاته‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی ناوداری به‌رازیل و پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، دانی ئالڤێس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوپاولۆی به‌رازیلی پچڕاندووه‌ و ئاماده‌نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌…
Total
0
Share