لیڤاندۆڤیسکی لەبارەی ڕیاڵ مەدریدەوە بڕیارێک دەدات

هێرشبەری پۆڵەندی-ی یانەی بایرن میونشن، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی لێپرسراوی کارەکانی ئاگادارکردووەتەوە، لە هاوینی 2022 هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدات بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پشتگوێخستنی لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ و گرنگیپێنەدانی لەلایەن میدیای جیهانییەوە، بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە (2021-2022) داوای دەستبەرداربوون لە یانە ئەڵمانییەکەی بکات.

لیڤا داوای لە پینی زاهاڤی لێپرسراوی کارەکانی کردووە، دەرگای دانوستان بەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدریددا بکاتەوە، بەڵام ئەوەی کێشەیە یانەی ڕیاڵ مەدریدە کە لە دۆخێکدا نییە لیڤاندۆڤیسکی بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی.

ئەی ئێس نووسیویەتی، ڕیاڵ مەدرید هاوینی 2022 ئێرلینگ هالاند دەکاتە ئامانج، هەروەها کەریم بنزیمە هێشتا لەتوانایدایە لە ئاستێکی بەرزدا یاریبکات، لەو بارودۆخەدا گواستنەوەی “لیڤا” بۆ ڕیاڵ دەبێتە بابەتێکی مەحاڵ.

بابەتی پێشتر

میدیای عێراقی: شیعەكان كازمی ناكەنەوە بە سەرۆك وەزیران

بابەتی دواتر

ڕیکی پوج جگە لە بەرشلۆنە سێ بژاردەی لەبەردەستدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری جلگۆڕینەکانی فەرەنسا ژەهراوی بووە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیالدا کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا ژەهراوی بووە. دوای…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مه‌غریب و کرواتیا سه‌رکه‌وتن و به‌لجیکا ماڵئاوایی له‌ مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی شه‌شه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی مه‌غریب و کرواتیا به‌…
Total
0
Share