خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لەگەڵ دەركردنی رێنماییەكاندا یاسای بودجە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو رێنماییەكان دەربكرێن.
وتیشی، “بەپێی بەدواداچوونەكانمان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی كردووە هەموو كارئاسانییەك بكرێت كە مووچە و بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و كارئاسانی لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بكرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش بەردەوام لەسەر هێڵین و بەرپرسانی حكومەتی عێراقمان ئاگاداركردووەتەوە كە ئێستا نەوتی هەرێم هەناردە ناكرێـت و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و لە دۆخێكی خراپدان.