بۆ پێدانی ڤیزا عێراق و توركیا دەگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ساڵی 2009

ئاڵای عێراق و توركیا

باڵیۆزی عێراق لە توركیا ڕایدەگەیەنێت، بەغداد و ئەنقەرە دەگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ساڵی 2009 دەربارەی پێدانی ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵات.

حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە توركیا ئەمڕۆ شەممە 19ی كانونی یەكەم وتی، لە گرنگترین بڕیارەكانی كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی توركیدا، بڕیاری گەڕانەوەیە بۆ ڕێككەوتنی ساڵی 2009 كە بریتییە لە وەرگرتنی ڤیزا لە كاتی چوونە فڕۆكەخانەكان یان گەیشتنە خاڵە سنورییەكان.

جەنابی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەشی وت، دەرگای هەردوو وڵات جارێكی دیكە لە بەردەم هاتوچۆی هاوڵاتییان دەكرێتەوە، سەرەڕای وەلانانی ئەو ڕێگری و ئاستەنگانەی بەمدواییە لەبەردەم هاتوچۆی نێوان هەردوولا هەبوون.

باڵیۆزەكەی عێراق ئاماژە بەوەشدەكات “ئەم بەرەوپێشەوە چوونە بەهۆی ئەو پشتیوانییە سیاسییە بێسنوورەیە كە لەلایەن توركیاوە پێشكەش بە حكومەتەكەی كازمی دەكرێت”.

لە تشرینی یەكەمی ڕابردوو توركیا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی عێراق لە شاری موسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەوا.

لە حوزەیرانی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵپەساردنی كاركردنی بەو یاداشتی لێكتێگەیشتنە ڕاگەیاند كە سەبارەت بە توركیا دەربارەی چوونە ناو هەردوو وڵات واژۆكرابوو.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. هاوڵاتییەکی هەرێم بە تۆمەتی "قەرزاری سەدان دەفتەر دۆلار" دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ئەم چایە بخۆ و بە گەنجى بمێنەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار