شاخەوان عەبدوڵا: هەر خێزانێک پارچە زەوییەکی پێدەدردرێت

سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 لە ئە نجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “هەر خێزانێک پارچە زەوییەکی پێدەدردرێت”.

د. شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 لە ئە نجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوابەدوای نووسراومان ژمارە 61 لە 14ی نیسانی 2025 و کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140ی حکومی لە 20ی نیسان، رەزامەندیمان وەرگرت هەرخێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەوانەی ماددەی 140 پارچەیەک زەوییان پێبدرێت.

وتیشی، “ئەم بڕیارە ئەو خێزانانەش دەگرێتەوە کە مامەڵەکانیان تەواوکردووە، بەڵام قەرەبووی 10 ملیۆنەکەیان وەرنەرگرتووە، سەرجەم ناوچەکانیش دەگرێتەوە  لە شنگال تاوەکو خانەقین و بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکە نووسراو ئاراستەی پارێزگاکان کراوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە بەنزینخانەیەكی كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان

ئاگر لە بەنزینخانەی لاهۆزی ئەهلی لە شەقامی كۆڕنیشی شاری كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كارمەندێكی بەرگری شارستانیی كەركوك برینداربوو. پەیامنێری…
زیاتر ببینە

پۆلیسی دارستانی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن بڵاوکردووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەی وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

مامۆستایانی وانەبێژ: تائێستا شایستەکانی ساڵی ڕابردوومان پێنەدراوە

بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانیان ناڕەزایی بەرامبەر پێنەدانی شایستەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، “سەرەڕای بەدەمەوە نەهاتنی…
Total
0
Share