خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا باس لە پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەكرا”.
هاوكات غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شەش بكرایە سەرباری دەرکردنی لەگەڵ چەند بڕیارێكی گرنگی دیكە، بەڵام باس لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەكراوە و چاوەڕواندەكرێت ئەو بابەتە لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدرێت بەو پێیەی رۆژانی سێشەممەی هەموو هەفتەیەك ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە، “چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە حكومەتی عێراق مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت”.