بڕی 4 ملیۆن دینار دەدرێت بەو خێزانانەی ئاوارەی هەرێم بوون ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 4 ملیۆن دینار بداتە هەر خێزانێک کە ئاوارە بووە و دەگەڕێتەوە زێدی خۆی، بەتایبەتی ئەو ئاوارانەی لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبوون.

لە بڕیارەکەیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختیلەوە کردەوە کە ئەو بڕە پارەیە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە وەک ئاوارە تۆمارکراون و بەرنامەیەکیش دادەنرێت بۆ دامەزراندنی ئەو کەسانەی بێکارن و دەگەڕێنەوە.

هەر سەبارەت بە پرسی خێزانە ئاوارەکان، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی پەروەردەی پابەند کرد بە تەرخانکردنی رێژەی 2٪ی دامەزراندنی خێزانە ئاوارەکان کە بڕیارە لە چەند پارێزگایەک دەستپێبکات، هەروەها وەزارەتی دارایشی پابەند کرد بە قەرەبووکردنەوەی خانووی ئەو خێزانانە کە زیانیانپێگەیشتووە.

سندوقی ئاوەدانکردنەوەی دەشتی شەنگال و نەینەوا و سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە راسپێردران کە زەوی بەسەر ئەو خێزانە ئاوارانەدا دابەشبکەن کە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هاوکات سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان راسپێردرا کە بەشێک لە بودجەکەی بۆ قەزای شەنگال تەرخانبکات بەوپێیەی یەکێکە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان دەدات

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ئەگەر دۆخی دارایی هەرێم باش بێت هاوشێوەی پێشتر هەوڵەكان بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: بەهۆی تەموژمژەوە فڕۆکەخانە داخراوە

بەهۆی تەمومژەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیران. ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،…
Total
0
Share