عێراق.. دوو سەركردەی داعش كوژران

دوو سەركردەی داعش كە یەكێكیان پۆستێكی هەستیاری هەبووە لەگەڵ ژمارەیەك چەكداری تری ئەو ڕێكخراوە لە عێراق كوژران.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند “ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی کانوونی یەکەم، هێزەكانی دژەتیرۆر دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە باشووری كەركوك و خۆرئاوای بەغداد ئەنجامداوە و توانیویانە یاریدەدەری یەکەمی والیی داعش لە عێراق و ژمارەیەک چەكداری تری ڕێكخراوەكە بكوژن.”

ڕوونیشیكردەوە كە لە ئۆپەراسیۆنەکەی باشوری کەرکوك-دا دوو چەکداری داعش کوژراون، یەکێکیان یاریدەدەری والیی داعش بووە لە عێراق بە ناوی شەعلان. ئۆپەراسیۆنەکەی بەغداد-یش لە نزیک ئەبوغرێب ئەنجامدراوە و هێزەكانی دژەتیرۆر چوار چەکداری داعشیان کوشتووە.

هەر ئەمڕۆ سەركردەیەكی داعش لە دیالە كوژرا و بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، هێزێكی هاوبەشی ئاسایشی نیشتمانی و لیوای 18ی بەتالیۆنی پێنجی سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێكیان لە دیالە ئەنجامداوە و سەركردەیەكی داعشیان كوشتووە.

بابەتی پێشتر

عێراق بڕیارێكی ترەمپ سەركۆنە دەكات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) تۆتنهام ستۆک سیتی تێپەڕاند و گەیشتە نیوەی کۆتایی کاراباو کەپ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share