عێراق بڕیارێكی ترەمپ سەركۆنە دەكات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، چەند سەربازێكی ئەمریكی ئازاد دەكات كە بە تاوانی كوشتنی چەندین عێراقی حوكمدرابوون، عێراقیش لەسەر بڕیارەكە دێتەدەنگ.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بڕیارێکی سەركۆنە كرد كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا-ی بۆ ئازادکردنی چەند سەربازێكی ئەمریکی دەریكردووە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سەربازە ئەمریكییەكان دەستیان لە کوشتنی 14 هاوڵاتی عێراقیدا هەبووە لە ساڵی 2007دا.

لە ڕاگەیاندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “ئازادكردنی ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی كە بە تاوانی كوشتنی عێراقییەكان حوكمدرابوون، پێچەوانەی مافەكانی مرۆڤە.”

وەزارەتەكە دەڵێت، “ئەو سەربازانە 14 هاوڵاتی عێراقیان كوشتووە لە ساڵی 2007دا و چەندینی تریشیان برینداركردووە، هەر ئەوكاتیش ڕوداوەكە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا سەركۆنەكراوە، كەچی بڕیارەكەی ترەمپ بۆ ئازادكردنی تاوانباران، ترسناكیی تاوانەكەی لەبەرچاونەگرتووە.”

ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختدەكاتەوە كە بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا، لەگەڵ پابەندییەكانی ئەمریكا سەبارەت بە مافی مرۆڤ و دادپەروەری و یاسا یەكناگرێتەوە و عێراق كاردەكات بۆ ئەوەی “حكومەتی ئەمریكا چاو بە بڕیارەكەدا بخشێنێتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: دەباشان و سەرۆكی یەكێتیی بەرگی یەكلاكردنەوە و سەنگی سیاسی و دبلۆماسیەتی كردووەتەوە بە بەر باڵای سلێمانیدا

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاکار وتارێکی لەبارەی گرنگیی هاتنی مەسعود پزیشکیان بۆ سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،”ئەو راستییەی دایەوە…
Total
0
Share