وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کاری لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەی گرێبەست راگەیاند.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، “پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك کەسە بۆ دایەنگەی حكومی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کەسانەی دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕدەکەنەوە پێویستە لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە تایبەتمەندیەكانی ژمێریاری،كارگێری،كۆمەڵناسی لە رەگەزی مێ و هەڵگرانی بڕوانامەكانی بەكالۆریۆس، دبلۆم بۆ پسپۆری چارەسەركاری سروشتی لە رەگەزی نێر، هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ناونیشانی چاودێر لە رەگەزی مێ و بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ناونيشاني شۆفێر، پاسەوان لە رەگەزی نێر وهەڵگرانی بروانامەی ناوەندی، سەرەتایی بۆ پیشەی كارگوزار لە رەگەزی مێ بن”.
هەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا هاتووە، ” پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان 20 بۆ 35 ساڵ بێت و دانيشتووى ناو شاری هەڵەبجە بێت، پركردنەوەی فۆڕم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ئەمڕۆوە هەتا 20 ی ئەم مانگە”.