ژنێک دەستگیرکرا کە 2761 پەیوەندیی تەلەفۆنیی درۆی ئەنجامدابوو

پۆلیسی ژاپۆن ژنێکی تەمەن 50 ساڵی دەستگیرکرد کە 2761 پەیوەندیی تەلەفۆنیی بەپەلەی بە درۆ ئەنجامداوە.

هیرۆکۆ هاتاکامی کە پەرستارێکە لە شاری ماتسۆدۆی تۆکیۆ لە ماوەی دوو ساڵدا لەرێگەی تەلەفۆنەکەیەوە 2761 پەیوەندیی تەلەفۆنیی بەپەلەی لە نەخۆشخانەوە ئەنجامداوە و هیچ پەیوەندییەکیشی بنەمای راستی نەبووە.

تۆمەتبارەکە دانیناوە بەوەی هەستی بە تەنیایی کردووە و ویستوویەتی بەو رێگەیە کەسێک گرنگی پێبدات ئەگەر بۆ کاتێکی کەمیش بێت.

ئەو ژنە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیدا داوای ئۆتۆمبێلی ئامبوڵانسی کردووە، بە بیانووی ئەوەی حەبی زیادەی خواردووە یان گەدەی ئازاری هەیە، هەروەها ئازاری توند لە قاچەکانیدا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسانەی لە گەنجەکەی هەولێریان دابوو پەیوەندی بە کێشەی خەزوور و زاواوە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share