گریزمان: بەرشلۆنە شانازییە، تاوەکو کیلیان و کەریم بەهێزبن بۆ فەرەنسا باشترە

ئەنتوان گریزمان، یاریزانی ناوداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، چاوپێکەویتنێکی لەگەڵ “تێلی فوت”ی فەرەنسی ئەنجامدا، لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کیلیان مباپێ و کەریم بنزیمە، هەروەها هۆكارەكانی گەڕانەوەی بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرادەکات.

ئەمەش کورتەیەکە لە چاوپێکەوتنەکە:

 

بەخێرهاتنەوەی لەلایەن هاندەرانی ئەتلەتیکۆوە

“دوودڵ بووم، دەزانم سەرەتا خراپ بووم، بەڵام دەمزانی ئەوپەڕی تواناکانم لەنێو یاریگا بەگەڕدەخەم، بەو جۆرە ڕۆحییەتی مەعنەویم بەرزکردەوە  و ئێستا هەموو شتێک بەباشی بەڕێدەکات”.

 

گەڕانەوە بۆ ئەتلەتیکۆ

“پێموابێت لەم یانەیە منیان خۆشدەوێت و دەزانن من کێم، لەبەرئەوە گەڕانەوەم بۆ هەمووان گونجاوبوو، ئەوەش ڕاستە کە ڕاهێنەرێکم هەیە متمانەی پێمە، یانە متمانەی پێمە، هاوسەرەکەم بەختەوەرە، منداڵەکانم خۆشحاڵن، بۆیە لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا هەست بە ئارامی و خۆشحاڵبوون دەکەم”.

 

بۆندکردن لەگەڵ بەرشلۆنە

زۆر خۆشحاڵبووم کاتێک پەیوەندیم پێوەکردن، چەندین هاوڕێی ناوازەم هەبوو لە پێکهاتەی ئەو یانەیە، لەگەڵ چەندین ڕاهێنەر کارمکرد و لێیانەوە فێربووم، هەرچەندە یارینەکردنم هەندێجار قورسبوو بۆم، بەڵام کارەسات نەبوو، لەبەرئەوەی هەموو وەرزێک نزیكەی 20 گۆڵم تۆماردەکرد، هەر وەرزێکیشم لەو یانەیە بە شانازی دەزانم”.

 

پێگەی نوێ لە پێکهاتەی فەرەنسا

“کاتێک دەبینم کیلیان و کەریم دێن بۆ ئەوەی تۆپ وەربگرن، دەتوانم بچمە باڵەکەی دیکەی یاریگاوە، یاخود لەپشتەوە تێکەڵ بە هێرشەکان بم، چەندین جموجۆڵی تاکتیکی ئەنجامدەدەین و پێموابێت ئەوەش بۆ پێکهاتەکە بەگشتی باشترە”.

 

شێوازی یاریکردنی فەرەنسا

پێموابێت شێوە یاریکردنێکمان دۆزیوەتەوە بۆ هەمووان باشترە، من زیاتر حەزم بە داهێنانە، لەنێو یاریگا سەربەستم و دەتوانم هەرچییەکم بووێت بیکەم”.

 

ئیرەیی بە بنزیمە و مباپێ نابات؟

“نەخێر نەخێر، باشترە ئەوان گۆڵ تۆماربکەن، بەوشێوەیە یارییەکان دەبەینەوە  و هەموو ژمارە و ئەنجامەکان دوو هێندە زیاددەکەن (بەپێکەنینەوە)”.

 

مباپێ و بنزیمە

“هەندێک جار لەیاریگا دەوەستم و سەیریاندەکەم کاتێک یاریدەکەن، دووانەیەکی ناوازەن، ئەگەر ئەوان بەهێزبن، بۆ پێکهاتەی فەرەنسا باشترە، ئاستی ئەوان کاریگەریی لەسەر دروستکردنی هەلی گۆڵکردن و تۆماری گۆڵیش دروستدەکات، هەتا گۆڵی زیاتریش تۆماربکەین باشترە”.

بابەتی پێشتر

تیمی فێراری لاشەی ئۆتۆمبێلەکەی لوکلێر دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

گرینلاند.. لە بەردەم توانەوەدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share