هاوڵاتییەکی هەڵەبجە دوای ئەوەی ماوەی پێنج رۆژە بێسەروشوێن بووە، تەرمەکەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.
غازی مستەفا، هاوڵاتییەکی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە، پێنج رۆژ لەمەوبەر لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندندەوەی ئاگرێکیان داوە لە گوندەکەیان کە هاوسنوورە لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان، بێسەروشوێن بووە.
شەوی رابردوو دوای پێنج رۆژ تەرمەکەی لە نەخۆشخانەیەکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە، بەپێی زانیارییەکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە.