ناوی 126 پەرلەمانتاری بەشدارنەبوو ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتی دەكرێت

چێوەی هەماهەنگی نووسراوێكی فەرمیی ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كرد كە 126 پەرلەمانتاری بەشدارنەبوونی دانیشتنەكە واژوویانكردووە.

نوسراوەكە لەلایەن ئەحمەد ئەسەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتی كرا، ئەمەش هاوكات لەگەڵ چوونی دەستەی سەرۆكایەتی و بەشێك لە فراكسیۆنەكان بۆناو هۆڵی ئەنجومەن و لێدانی زەنگی چوونە ژوورەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا كە لەناو هۆڵی دانیشتنەكەوە بەدەست گەیشتووە تائێستا نزیكەی 190 ئەندام لە هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەن، بەهۆیەوە بۆ جاری دووەم زەنگی چوونە ژوورەوە لێدرا.

نزیكەی 10 پەرلەمانتار لەنێوان هەردوو بەرەكەدا ماونەتەوە كە نە واژووی نوسراوەكەیان كردووە و نە چوونەتە هۆڵی دانیشتنەكەوە.

بڕیاربوو دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران كاتژمێر 11 بەڕێوەبچێت، بەڵام كۆنەبوونەوەی پەرلەمانتاران بووە هۆی دواخستنی بانگێشتكردنیان.

بەهۆی ئامادەبوونی ڕێژەی یاساییەوە دەستەی سەرۆكایەتی دەنگی لەسەر زیادكردنی بڕگەیەك بۆ دانیشتنەكە دا كە بریتییە لە “دەنگدان بە ئەندامانی لیژنەی دارایی”.

دەقی نوسراوەكە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سوپاسی هەڵوێستی شێخ قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەم بۆ پاڵپشتیکردنی قەوارەی دەوڵەتی عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی قەیس خەزعەلی بۆ دەستبەرداربوون لە هێزەکانی، بڵاوکردەوە.…
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆتاییهاتنی کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بڵاوکردەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند کۆتاییهاتنی کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داواکاری عێراق بووە. باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە…
زیاتر ببینە

عێراق بە فەرمی داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەكات چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، داوایەكیان ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی تشرینی یەكەمی داهاتوو. فوئاد…
Total
0
Share